لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران لە جەنین منداڵێک شەهید بوو

منداڵێکی ١٤ ساڵە بە ناوی محەمەد سەریع ئەلعەونە کە لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر جەنین بریندار بوبوو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر مەدەنییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا و منداڵێکی دیکەی شەهید کرد.
منداڵێکی ١٤ ساڵەی فەلەستینی بە ناوی محەمەد سەریع ئەلعەونە لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر جەنین بە سەختی بریندار بوو. منداڵەکە گواسترایەوە نەخۆشخانە بەڵام لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان شەهید بوو و ژمارەی منداڵە شەهیدەکان لە کەمپی جەنین بەرزبوویەوە بۆ ٢ کەس.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢یان بە سەختی ٤ کەسیش بریندار بوون. مانگی سووری فەلەستین ڕاگەیاند، منداڵێکی دیکەی ١٧ ساڵە لە کەمپەکە لە مڵی بریندار بووە و گواسترایەوە نەخۆشخانە.
سەرچاوەکانی خۆجێ باسیان لەوە کرد کە سەربازەکانی داگیرکەر تەقەیان کردووە سەر مەدەنییەکان کە بۆ کۆنترۆلکردنی خانووکانیان هەوڵیان دەدا بچنە ناو کەمپەکە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٢١ی کانوونی دووەمەوە بەردەوامە لە هێرش سەر کەمپی جەنین. لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ٤٠ کەس شەهید بوونەتە و ٢٢ هەزار کەس ڕووبەڕووی کۆچی زۆرەمڵێ بوونەتە.
لە کەمپەکە زیاتر لە ٦٠٠ خانوو ڕووخێنران و ژمارەیەکی زۆر خانووش زیانیان بەرکەوتووە و ئیتر ناتوانرێن بەکاربهێنرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر باڵەخانەیەک کە بەرپرسانی حەماس تێدابوو کردە ئامانج.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین سووتاندنی گوندەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و داوای تۆڵەسەندنەوە لە خەڵک لە لایەن بەناو وەزیرەکانی حکوومەتی رژێمی سەهیۆنی بە توندی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سیاسەتانە تاوانێکی ڕوون.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕاگەیاند کە ڕێگریان لە دزەکردنی "هیزێکی تایبەت"ـی سوپای داگیرکەر کردوون و دوای ئۆپڕاسیۆنەکە دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر ئامێری سەربازی و هەواڵدەریدا گرتوون.
ڕێکخراوی بەرگری شارستانی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا پێنج باڵەخانەی بەرز و سەدان خێمە وێران کران و هەزاران خێزان بێ ماڵ و حاڵ بوون و "غەززە دەسوتێت، مرۆڤایەتی لەناو دەچێت" و داوای هاوکاریی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.